ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، ئەمریکا لیستی مەرجەکانی رادەستی بەرپرسانی سوریا کردووە کە دەیەوێت دیمەشق جێبەجێی بکات لە بەرامبەر کەمکردنەوەی بەشێک لە سزاکانی سەر ئەو وڵاتە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی ئازارـی ٢٠٢٥، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەمریکا لیستی مەرجەکانی داوەتە بەرپرسانی سوریا لە بەرامبەر هەڵگرتنی بەشێك لە سزاكان و ناتاشا فرانسیسکی، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ شام و سوریا لە پەراوێزی کۆنفرانسی هاوكارانی سوریا لە برۆکسل لە ١٨ـی ئازاردا لیستی داواکارییەکانی بە ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا داوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوە یەکەم پەیوەندی راستەوخۆی
باڵایە لە نێوان دیمەشق و واشنتن لە دوای دەستبەکاربونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی
ئەمریکا و رۆیتەرز بۆ پشتڕاستكردنەوەی ئەو بابەتە قسەی لەگەڵ شەش سەرچاوە کردوە.
رۆیتەرز ئەوەشی خستەڕوو، یەکێک لەو مەرجانەی
ئەمریکا دایناون، لەناوبردنی هەر کۆگایەکی چەکی کیمیایی کە مابێتەوە لەلایەن رژێمی
پێشووی سوریا و هاوکاریکردن بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر.
شەش سەرچاوەکە باسیان لەوەشکردووە، لە بەرامبەر
جێبەجێکردنی هەموو داواکارییەکان، واشنتن بەشێك لەسزاکانی لەسەر سوریا
كەمدەكاتەوە و کاتیی دیاریکراوی بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکان نەخستوەتەڕوو.