PM:05:33:25/03/2025
1072 جار خوێندراوەتەوە
نوسینگەی رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند، لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی فەرماندەیی هێزەکانی حەفتا، بەم هەنگاوە بەردەوامە توانیان دۆخی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران لە وەزارەتی پێشمەرگە بخەنەوە سەر راستەڕێی یاسایی و ئاسایی خۆی.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی ئازارـی ٢٠٢٥، نوسینگەی رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە رایگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، ساڵانی پێشوو پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران بۆ ماوەی چەند ساڵ راگیرابوو و ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە بێبەشبوون لە مافی پلەبەرزکردنەوەیان، ئێستا توانیان دۆخی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران بخەنەوە سەر راستەڕێی یاسایی و ئاسایی خۆی.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەربارەی راگرتنی نوسراوەکانی
هێزەکانی حەفتا لە ناو بەشە کارگێرییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، رایگەیاند ئەم
بابەتە دوورە لە راستی نوسراوەکانی هێزەکانی حەفتا کاری یاسایی خۆیی لەسەردەکرێت
هەر نوسراوێکیان هەبێت لە چوارچێوەی یاسا و رێنماییەکاندا جێبەجێ دەکرێت و کراوە.
دەربارەی جیاوازی لە پێدانی ئازووقە بۆ
فیرقەی یەک و دوو لێرەوە ئەوەیشی خستەڕوو، هیچ جیاکاریەکی بنەڕەتی لە وەزارەتی
پێشمەرگە بوونی نیە، هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سەرجەم ماف و شایستەکانیان
یەکسانن و بەبێ هیچ جیاوازییەک ئەوەی لەبەردەستی وەزارەتی پێشمەرگەدا بێت بەسەر
هەموو یەکە سەربازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەدا دابەشکراوە.