PM:05:24:25/03/2025
776 جار خوێندراوەتەوە
ئەمندیاری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی رایگەیاند، پێویستە سەركردە سیاسییەكانی عێراق لە ئاستی مامەڵە لەگەڵ گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەدابن.
ئەمڕۆ سێشەمە ٢٥ـی ئازاری ٢٠٢٥، سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لەگەڵ لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق کۆبوونەوە و گفتوگۆیان کرد لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێم.
هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو
ئاماژەی بەوەکردووە، پێویستە سەركردە سیاسییەكانی عێراق لە ئاستی مامەڵە لەگەڵ
گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەدابن و داوای کردووە سەرۆک کۆماری عێراق رۆڵی هەبێت لە
چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و مافە دەستوورییەکان.