PM:04:50:25/03/2025
708 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ رایگهیاند، له ١٥ـی نیسانی داهاتووەوە كامێراكانی تیژڕهوی خاڵ بۆ خاڵ لەنێوان دهۆک و زاخۆ دهخرێنهکار.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی ئازارـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ رایگەیاند، رۆژی ١٥ـی نیسانی ئهمساڵ کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕهویی خاڵ بۆ خاڵ لەسەر شەقامی سەرەکیی دهۆک بۆ زاخۆ و تونێلی گەلی زاخۆ بۆ فلکەی سحێلا دهكهونهكار.
هەروەها، داوا له هاوڵاتیان دهكات بۆ پاراستنی
ژیانیان پابەندی رێنماییەکانی هاتووچۆبن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، خێرایی ئۆتۆمبێلی تایبەت بە
١٠٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و خێرایی بارهەڵگریش بە ٨٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا،
دیاریی کراوە.