PM:09:25:28/03/2025
3496 جار خوێندراوەتەوە
سەرباری ناڕەزایەتی هاوڵاتیان لە گرانی نرخەکەی، حکومەتی کاربەرێکەر بەردەوامە لە فراوانکردنی پڕۆژەی کارەبا ٢٤ کاتژمێرییەکەی و لە هەولیر شەش گەرەکی دیکە کەوتنە ناو پڕۆژەکەوە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٨ـی ئازارـی ٢٠٢٥، وەزارەتی کارەبایحکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، پڕۆژەی رووناکی لە شەش گەڕەکی دیکەی هەولێر جێبەجێکراوە و پێکدێت لە گەڕەکەکانیتەیراوە، مستەوفی، کورانی عەنکاوە، سەڵاحەددین وعەنکاوە و منارە.
هەر بەپێی بڵاوکراوەکانی وەزارەتی
کارەبا،لە ئێستادا پڕۆژەکە بەسەر ٤١٥ هەزار کەس لە تەواوی هەرێم جێبەجێکراوە.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، بەهۆى زۆریی نرخەکەیەوە پرۆژەکەى حکومەتى کاربەڕێکەر ناڕەزایی زۆری
هاوڵاتیانى لێکەوتووەتەوە و دەڵێن ناتوانن وەک پێویست سود لە کارەباکە ببینن.