PM:02:46:25/03/2025
1008 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیاران لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کۆبوونەوە و گفتوگۆیان کرد لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی ئازارـی ٢٠٢٥، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ عومەر ئەحمەد، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیاران کۆبوونەوە و گفتوگۆیان کرد لەبارەی ئامادەکارییە بەردەوامەکان کرد بۆ هەڵبژاردنی گشتی.
نوسینگەکە باسی لەوەشکردوە، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان کردەوە لە کارکردن لەسەر دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکانیان لەپێناو
بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن بەبێ دواکەوتن و بەئاسانی.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا،
باس لە رێکارەکانی کۆمسیۆن کرا، بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران و بەردەوامیی
تۆمارکردنی دەنگدەرانی نوێ، بەمەبەستی دەستەبەرکردنی مافی هەموو هاوڵاتییان بۆ
گێڕانی رۆڵی خۆیان لە هەڵبژاردنەکان.