سەردێڕ:

تەیف سامی واژۆی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی سێ کرد

PM:01:41:25/03/2025

8548 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کەمێک پێش ئێستا وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی سێی هەرێم کرد.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی ئازاری ٢٠٢٥، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆرانی هەرێم کرد.

چاوگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارە ئەمڕۆ یان سبەینێ حکومەتی عێراق مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆران و فەرمانبەران رەوانەی هەرێم بکات.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بڕی ئەو پارەیەی بۆ مووچەی مانگی سێ دەنێردرێت لە نێوان ٩٥٥ بۆ ٩٥٧ ملیار دینار دەبێت.
















گەلەری