سەردێڕ:

بەشێک لە خانەنشینان لە بەرەبەیانەوە لە بەردەم بانکەکاندان بەڵام تا ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە

AM:09:19:28/03/2025

1428 جار خوێندراوەتەوە

لە دووەم رۆژی دابەشکردنی مووچەدا قەرەباڵغیەکی زۆر لە بەردەم بانکەکان دروستبووە و هێشتا بەشێکی خانەنشینان و مووچەخۆران مووچەکانیان پێنەدراوە.


ئەمڕۆ هەینی ٢٨ی ئازارـی ٢٠٢٥، لە لەسەرەی دابەشکردنی مووچە ٢٣ دەستە و وەزارەت مووچەکانیان وەردەگرن، بەڵام بەهۆی قەرەباڵغی و ئاستەنگییەکی زۆرەوە لە بەردەم بانکەکانی شارە جیاوازەکان، هێشتا زۆرینەی مووچەخۆران مووچەکانیان وەرنەگرتووە.

بەشێک لە مووچەخۆر و خانەنشینان دەڵێن، لە دوای پارشێوکردنەوە چوون بۆ بەردەم بانکەکان بەڵام تاکو ئێستا نەیانتوانیوە مووچەکانیان وەربگرن.

 

 













گەلەری