وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق رایگەیاند، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی روو له ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌كه‌ن به‌رێژه‌ی له ٦٠٪ كه‌میکردووە و پلانیان داناوه كه رێژه‌كه بگەیننە سفر.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی ئازاری ٢٠٢٥، ساڵح مه‌هدی حه‌سناوی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، یه‌كێك له گرنگترین ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه به‌ده‌ستیهێناوه و جیاوازبووه له ساڵانی پێشوو، كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌یه كه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی روو له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ن به‌رێژه‌ی ٪٦٠.
هاوکات کۆی ئەو نەخۆشانەی لە ناوخۆی وڵات‌دا له‌لایه‌ن
تیمه پزیشكییه بیانییه‌كانه‌وه چاره‌سه‌ركراون گەیشتوەتە (٨٧٤) نەخۆش، له‌و
ژماره‌یه‌ش (٤٣٥) نه‌خۆش ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستیان به‌جێهێشتووه و به‌ته‌ندروستی
باشه‌وه گه‌ڕاونه‌ته ماڵه‌وه.
ئاماژەی بەوەشکرد، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق
پلانی بۆ ساڵانی داهاتوو داناوه كه ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ره
ته‌ندروستییه‌كان روو له ده‌روه‌ی وڵات ده‌كه‌ن كۆتایی پێبهێنێت، ئه‌ویش له‌رێگه‌ی
باشنركردنی پێشكه‌كردنی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان له نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌رتی
گشتیدا.
باسی لەوەشکرد، به‌رده‌وام دەبن له‌سه‌ر
دروستكردنی نه‌خۆشخانه تایبه‌تمه‌نده‌كانی شێرپه‌نجه و سه‌نته‌ره‌كانی چاره‌سه‌ری
نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له‌گه‌ڵ دابینكردنی كه‌ره‌سته و ئامێره مۆدێرنه‌كان، بێجگه
له‌ئه‌مانه‌ش به‌هاوكاری دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و په‌یڕه‌وكرنی سیاسیه‌تی
نوێی بۆ به‌كارهێنانی ده‌رمان و پێداویستییه پزیشكیه‌كان، گرنگی زیاتر به نه‌خۆشه‌كان
ده‌ده‌ن.