نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا لە بەرزیدایە و دووبارە گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی، هاوکات ئەمڕۆ نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە، ئۆسنەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە نزیکەی سێ هەزار و ٧٧ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ هەینی ٢٨ـی ئازاری ٢٠٢٥، نرخ ئۆنسەیەک زێڕ لە بازارەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و ٧٦ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا ئەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخی هەر ئۆنسەیەک نزیکەی ٤٣ دۆلار بەرزبووەتەوە.
هاوکات، لە هەرێمی کوردستانیش نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و مسقاڵێک
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٣٨ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا، مسقاڵێک زێری عەیارە ١٨یش بە
٥٤٦ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمەش لە کاتێکدایە، نرخی زێر لە ئاستێکی پێوانەییدا جێگیرە و بەرزبوونەوەیەکی
بەرچاوی بۆ خۆیەوە بینی.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٤٦ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٣٨ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٦٨ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٢٨ هەزار دینارە
نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٦٣٨ هەزار دینارە.