سەردێڕ:

حەج و عومرەی عێراق: مەرجی تەمەن سەرجەم وڵاتان دەگرێتەوە

PM:12:57:25/03/2025

1712 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق رایگەیاند، بڕیارەکەی سعودییە بۆ سنووردارکردنی بەشداری کەسانی بەتەمەن گشتگیرە و پێوەی پابەند دەبین.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی ئازاری ٢٠٢٥، دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق راگەیاندراوێکی دەربارەی بڕیارەکەی سعودییە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پابەند دەبن بە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی وڵاتی سعودییەوە بۆ سنووردارکردنی کەسانی بەتەمەن لە پڕۆسەی حەج و عومرەدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، سعودییە ساڵانێکە کورسی تایبەتی بە کەسانی بەتەمەن و بەساڵاچوو تەرخانکردووە، بۆ ئەمساڵیش بڕیارەکەی لە سەرجەم وڵاتانی جیهان و ئیسلامی دەگرێتەوە و گشتگیرە.

هاوکات، وەزارەتی حەج و عومرەی سعودییە بڕیاریدا بە سنووردارکردنی کەسانی بەتەمەن بۆ جێبەجێکردنی حەج و عومرە بە جۆرێک ئەو کەسانەی تەمەنیان لە ٧١ ساڵ زیاترە و لەدایکبووی ١٩٥٤ـن، رێژەی بەشداریکردنیان دەبێتە ٧٪ـی کۆی سەرجەمی بەشداربووانی حەج و عومرە.













گەلەری