سەردێڕ:

وەزارەتی ناوخۆ هۆشداری دەداتە ماتۆرسوارەکان

PM:12:38:25/03/2025

1444 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆ رایدەگەیەنێت، ئەو ماتۆڕسوارانەی لە ترافیک لایتی سوور ناوەستن، یان پێچەوانەی ئاراستەی شەقامەکان دەڕۆن، دەست بەسەر ماتۆڕەکانیان دەگیرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی ئازاری ٢٠٢٥، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی کاربەڕێکەر لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ئەو ماتۆڕسوارانە رێزی مافی شۆفێر و ئۆتۆمبێل لە ترافیک لایت و شەقامەکان ناگرن، بوونەتە هەڕەشە بەسەر ژیانی خۆیان و خەڵکی دیکەش.

وەزارەتی ناوخۆی ئاماژەی بەوەشکردووە، لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ ماتۆڕسوارەکان دەکرێت و دەست بەسەر ماتۆڕەکانیاندا دەگیرێت.

باسی لەوەشکرد، مۆڵەت دراوەتە کۆمپانیاکانی گەیاندنی خواردن (دیلیڤەری) تا خۆیان لەگەڵ یاساکانی هاتوچۆ بگونجێنن، بە پێچەوانەوە لە ئایندەیەکی نزیک، هەر کۆمپانیا و ماتۆڕسوارێک تۆمارکراو نەبێت، دەستی بەسەردا دەگیرێت.













گەلەری