PM:03:03:27/03/2025
12908 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە، سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە، پێشبینی دەکرێت یەکەم رۆژی جەژنیش باران ببارێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی ئازارـی ٢٠٢٥، ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ و دوو سبەی ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.
سەبارەت بە رۆژانی جەژنیش کەشناسی عێراق باسیلەوەکرد، پێشبینی دەکرێت یەکەم
رۆژی جەژن بارانێکی مام ناوەند ناوچە جیاجیاکانی هەرێم و عێراق بگرێتەوە.