نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا لە بەرزیدایە و دووبارە گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی، هاوکات ئەمڕۆ نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە، ئۆسنەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و ٣٤ دۆلار و ٥٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٥، نرخ ئۆنسەیەک زێڕ لە بازارەکانی جیهاندا بە سێ هەزارو ٣٥ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا ئەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخی هەر ئۆنسەیەک نزیکەی ٢٠ دۆلار بەرزبووەتەوە.
هاوکات، لە هەرێمی کوردستانیش نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبونەوەو مسقاڵێک زێڕی
عەیارە ٢١ بە ٦٢٩ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا، مسقاڵێک زێری عەیارە ١٨یش بە ٥٣٩ هەزار
دینار مامەڵەی پێوەکرا ئەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی هەر مسقاڵێک سێ هەزار دینار بەرزبووەتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، نرخی زێر لە ئاستێکی پێوانەییدا جێگیرە و بەرزبوونەوەیەکی
بەرچاوی بۆ خۆیەوە بینی.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٣٨ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٢٩ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٥٩ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧١٨ هەزار دینارە
نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٦٢٩ هەزار دینارە.