سەردێڕ:

ته‌ندروستی عێراق پلانی پزیشكی فریاگوزاری بۆ جەژنی رەمەزان راده‌گه‌یه‌نێت

PM:12:19:25/03/2025

760 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، ئامادەکاری تەواو کراوە لە پلانی فریاگوزاری بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری پزیشکی و تەندروستی و خۆپارێزی بۆ ئەو هاوڵاتیانەی کە سەردانی شوێنە گشتییەکان دەکەن لە رۆژانی جەژندا.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی ئازارـی ٢٠٢٥، ساڵح مەهدی حەسناوی، وەزیری تەندروستی عێراق هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، لەلایەن وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەکان ئامادەکاری تەواو کراوە لە دابینکردنی ئەمبوڵانسی فریاگوزاری و دەرمان و پێداویستی پزیشکیان ئامادەکردووە و بەدرێژایی پشووی جەژن بەردەوام لە کارکردن و ئامادەکارییا دەبن بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو.

ئەوەشی خستەڕوو، هەموو ئەمانە بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی و دەزگاکانی تەندروستی لە بەغدا و پارێزگاکان بە هاوکاری دەزگا ئەمنییەکان دەبێت.

هاوکات وتیشی، "سەرجەم نەخۆشخانەکان بەتایبەت بەشەکانی فریاکەوتن ٢٤ کاتژمێر بەردەوام لە کارکردندا دەبن، هەروەها پابەندبوونی پزیشکان و پسپۆڕانی تەندروستی و پەرستاری بە کاتی دەوامیان.

 

 













گەلەری