سەردێڕ:

پلەکانی گەرما تاوەکو جەژن بەرز دەبنەوە

AM:10:34:25/03/2025

4896 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما ٢ بۆ ٣ پلە بەرز دەبنەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی ئازارـی ٢٠٢٥، کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، کەشوهەوای سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت وە لە ناوچە شاخاویەکان نیمچە هەور دەبێت .

کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما بۆ سبەینێ ١ بۆ ٢ پلە بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

 

هاوکات سەبارەت بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سلیزی بریتین لە:

هەولێر : ٢٥ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٢٢ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٢٢ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٢٦ پلەی سیلیزی 

زاخۆ  : ٢٤ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٢٢ پلەی سیلیزی

سۆران : ٢١ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ١٤ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٢٧ پلەی سیلیزی













گەلەری