PM:06:11:27/03/2025
11604 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینیی بڵاویکردەوە، بۆ دیاریکردنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز رۆژی شەممە چاودێریی بینینی مانگ دەکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی ئازاری ٢٠٢٥، عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، وتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینیی کوردستان رایگەیاند، بە پشتبەستن بەبنەما شەرعییەکانی ئایینی ئیسلام، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان لە رێگەی لیژنەی باڵای بینینی مانگەوە بڕیار لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەدات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هەواڵانەی لەبارەی دیاریکردنی رۆژی جەژنەوە
بڵاودەکرێنەوە هیچ بنەمایەکی زانستی و شەرعییان نییە.
ناوەندی نێودەوڵەتیی فەلەکناسی ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، مانگی
رەمەزانی ئەمساڵ لە ژمارەیەك وڵاتدا ٣٠ رۆژ دەبێت و جەژنی رەمەزانیش
دەكەوێتە رۆژی دوشەممە ٣١ـی ئازار بەڵام لە ژمارەیەك وڵاتی دیكە رۆژی یەکشەممە ٣٠ـی
ئازار جەژن دەبێت.