سەردێڕ:

ئاریان تاوگۆزی: سبەینێ لە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە دەدرێت

PM:11:10:24/03/2025

1480 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سبەینێ لە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر بە پارێزگا بوونی هەڵبجە دەدرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی ئازارـی ٢٠٢٥، ئاریان تاوگۆزی، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سبەینێ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و بڕیارە لە یەکەم بڕگەی کۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر ئاریان تاوگۆزی، رایگەیاندبوو، بۆ بە پارێزگاکردنی شاری هەڵبجە واژۆیان کۆکردووتەوە و چاوەڕێن لە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر بە پارێزگابوونی شارەکە بدرێت.














گەلەری