سەردێڕ:

رۆژووگرتن کاریگەری لەسەر تەندروستی چاو هەیە؟

PM:12:56:27/03/2025

2076 جار خوێندراوەتەوە

رۆژووگرتن لە مانگی رەمەزاندا کاریگەری قوڵی لەسەر جەستە و دەروون هەیە، وشکبوونەوەی جەستە لە کاتی رۆژوودا دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە بەرهەمهێنانی فرمێسکدا.


بەپێی ماڵپەڕ "eremnews"، لێرەدا چەند تێڕوانینێکی سەرەکی دەخەینەڕوو کە چۆن رۆژووگرتن کاریگەری لەسەر چاوەکان دەبێت و رێنماییەکان بۆ پاراستنی بینین چین.

گۆڕانکارییەکانی میتابۆلیکی و کاریگەرییە هۆرمۆنییەکانی بەڕۆژووبوون دەتوانێت هەستیاری ئەنسۆلین باشتر بکات، کە ئەمەش زۆر گرنگە بۆ رێگریکردن لە نەخۆشییەکانی چاو وەک شەکرەی چاو و تۆڕی چاو.

بەڕۆژووبوون دەبێتە هۆی هاندانی گۆڕانی هۆرمۆنەکان، بەتایبەتی هۆرمۆنی گەشە کە تەندروستی دەمارەکانی چاو باشتر دەکات، خانەکانی چاو لە تێکچوونن دەپارێزێت هەروەها یارمەتی کەمکردنەوەی فشاری ئۆکسجینی و هەوکردن دەدات کە پەیوەندییان بە حاڵەتەکانی وەک تێکچوونی چاو(AMD) و نەخۆشی تۆڕی چاو و شەکرەی چاو هەیە.

 

پسپۆران ئاماژەیان بە چەند رێنماییەکی گرنگ کردووە، بەم شێوەیە:

١.خەوتنی پێویست، بەلایەنی کەمەوە ٦ کاتژمێر بخەویت بۆ ئەوەی چاوەکانت وشک نەبێتەوە و تەندروستی چاوی بە شێوەیەکی گشتی بپارێزیت.

٢.خواردنی خۆراکی دەوڵەمەند بە ماددە خۆراکیەکان، وەکو سەوزە، و پرتەقاڵ و هێلکە و ماسی.

٣.وازهێنان لە جگەرەکێشان، جگەرەکێشان زیان بە شانەکانی چاو دەگەیەنێت و ئەگەری تووشبوون بە تێکچوونی ڕەنگی چاو بەهۆی تەمەنەوە زیاد دەکات.

٤.چاودێریکردنی شەکری خوێن، نەخۆشانی شەکرە دەبێت چاودێری ئاستی شەکری خوێنیان بکەن لە رێگەی خۆراک و دەرمانەوە چونکە کاریگەری لەسەر تەندروستی چاو هەیە.

٥.وەرزشکردن یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی ئاستی کۆلیسترۆڵ و پەستانی خوێن بە شێوەیەکی تەندروست، ئەمەش دەبێتە هۆی باشترکردنی بینین.













گەلەری