سەردێڕ:

ترەمپ: لەگەڵ ئۆکرانیا لەسەر کانزا دەگمەنەکان رێککەوتین

PM:09:38:24/03/2025

2008 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا، لە بارەی کۆبوونەوەی شاندەکانی ئۆکرانیا و ئەمریکا لە سعوودیە رایگەیاند، لەسەر کانزا دەگمەنەکان گەشتووینەتە رێککەوتن.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی ئازارـی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ ئۆکرانیا لەسەر کانزا دەگمەنەکان رێککەوتوون و لە نزیکترین کاتدا ئیمزای دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە گفتوگۆکانی نێوان شاندی ئەمریکا و ئۆکرانیا باس لە خاوەندارێتی وزەی کارەبایی ئۆکرانیا کراوە و ئێستاش گفتوگۆ لەبارەی ناوچەکان دەکەن.

هەروەها، دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی روسیا کرێملن، لە بارەی کۆبوونەوەکانی سعوودییە رایگەیاند، تێگەشتنێکی هاوبەش لە کۆبوونەوەکاندا بۆ گەشتن بە ئاگربەست لە ئۆکرانیا هەیە.

هاوکات، راستەم ئەمیرۆڤ، وەزیری بەرگریی ئۆکرانیا رایگەیاند، دانوستانەکانی دووەمی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا لە جددەی سعوودیە کۆتایی هاتووە، گفتوگۆیەکی راشکاوانە و بنیاتنەریان ئەنجامداوە.

باسی لەوەشکرد، لە گفتوگۆکاندا لەگەڵ ئەمریکا سەرنجی سەرەکیان لەسەر پرسی وزە بووە، گفتوگۆکانیشیان بەردەوام دەبێت، چونکە ئۆکرانیا بەدوای ئاشتیەکی درێژخایەنەوەیە.













گەلەری