سەردێڕ:

بەبڕیاری بەرپرسێکی حکومەتی کاربەڕێکەر نوێژخوێنان لە مزگەوتێک کرانە دەرەوە

AM:09:41:27/03/2025

4124 جار خوێندراوەتەوە

بە بریاری بەرپرسێکی حکومەتی کاربەڕێکەر، شەوی رابردوو کە شەوی قەدر بوو نوێژخوێنان لە مزگەوتی جەلیل خەیاتی هەولێر کرانە دەرەوە و مزگەوتەکە داخرا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی ئازارـی ٢٠٢٥، هاوکات دوای داخستنی مزگەوتەکەش، نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند، نوێژخوێنان لە مزگەوتی جەلیل خەیات لە دوای نوێژی عیشا و تەرواویحەوە راستەوخۆ بۆ شەوی قەدر دادەنیشن تاکو سەعات یەکی شەو بەردەوام دەبێت و دواتر کۆتایی دێت، هەر ئەوەش هۆکاری داخستنی مزگەوتەکە بووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، شەوانی قەدر لە زۆرینەی مزگەوتەکانی هەرێمی کوردستان نوێژخوێنان تا کاتی نزیکبوونەوە لە پارشێو لە مزگەوتەکاندا دەمێننەوە.













گەلەری