سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن، لەبەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، پێویستە حکومەتی نوێی هەرێم جیاواز بێت لە کابینەکانی پێشوو ئەگەر هاوشێوەی کابینەکانی پێشوو بێت هیچ گۆڕانکارییەک رونادات.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی ئازارـی ٢٠٢٥، عەدنان عوسمان، سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن، لەبەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، پێویستە کابینەی نوێی حکومەت کار لەسەر پلانی روون بکات و پڕۆژەیان هەبێت بۆ ساڵانی داهاتوو.
وتیشی، پارتی و یەکێتی بەبێ یەکتر ناتوانن حکومەت پێکبهێنن و هاوڵاتیانی هەرێم حکومەتێکی راستەقینە و ژیانێکی
شایستەیان دەوێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە بەرامبەر پلانەکانی دەسەڵات پێویستە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنیش
پلانیان هەبێت چونکە بوونی ئۆپۆزسیۆنێکی بەهێز بۆ ئەنجامدانی چاکسازی زۆر گرنگە.
باسی لەوەشکرد، پێویستە ئۆپۆزسیۆن لە هەرێم کە تا ئێستا نەوەی نوێ لە هەموویان کورسی
زیاترە پێکەوە کاربکەن و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان دەتوانن پێکەوە پڕۆژەیان بۆ
بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان هەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، رووداوەکانی ناوچەکە
کاریگەری لەسەر هێز و دەسەڵات و سیاسەتی عێراق هەبووە و گۆڕانکاری و رووداوەکانی
ناوچەکە وادەکات عێراق بەهێزتر بێت.