پارێزگاری کەرکووک رایگەیاند، پلانمان دەبێت بۆ پەرەپێدانی باری ئەمنی و خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیانی پارێزگای کەرکووک بۆ جەژنی رەمەزان.
ئەمڕۆ دووشەمممە ٢٤ـی ئازارـی ٢٠٢٥، رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک جەختیشی لەوەشکردەوە، کە ئەو پلانە دەبێتە هۆی ئاسانکاری و مسۆگەرکردنی هاتووچۆی هاوڵاتیان بۆ ناو پارێزگا و دەرەوەی پارێزگاکە.
ئاماژە بەوەشکرا، پلانەکە بۆ دەستەبەرکردنی سەلامەتی و باری ئەمنییە
بەتایبەت لە شوێنەکانی وەک مزگەوت و پارکەکان و شوێنە گەشتیارییەکان کە دانیشتوانی
کەرکووک بۆ بۆنەکانی جەژن روویان تێدەکەن.
هاوکات ئەوەش خرایەڕوو، سەڕەرای ئەوەی ئەم پلانە بۆ هاوڵاتیانە لە ئاسانکاری کردنی هاتووچۆیان بۆ پارێزگاکە، هەروەها بۆ دڵنیابوونە لە پاراستنیان لە رووی باری ئەمنییەوە.