PM:11:49:23/03/2025
2040 جار خوێندراوەتەوە
رۆژنامەیەکی ئیتاڵی رایگەیاند کە یەکەمین رۆژنامەیە لە جیهاندا چاپێک بڵاودەکاتەوە کە بەتەواوی بە زیرەکی دەستکرد بەرهەم هێنراوە.
لە بابەتیکی ماڵپەری زە گاردیان هاتووە کە کلاودیۆ سێراسا، سەرنووسەری رۆژنامەکە دەڵێت، دەستپێشخەرییەکەی ئیل فۆگلۆ، کە رۆژنامەیەکی بەناوبانگە لە تاقیکردنەوەکانی کە مانگێک دەخایەنێت و ئامانج لێی نیشاندانی کاریگەرییە کە تەکنەلۆژیای AI هەیەتی "لە سەر شێوازی کارکردنمان و رۆژەکانمان".
سێراسا دەڵێت: یەکەم رۆژنامەی رۆژانە دەبێت لە جیهاندا کە بە تەواوی بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دروستکراوە. "بۆ هەموو شتێک. بۆ نووسین، مانشێتەکان، وەرگێڕانەکان، پوختەکان".
ئاماژەی بەوەشکرد، رۆڵی رۆژنامەنووسان سنووردار دەبێت، ئەم تاقیکردنەوە لە کاتێکدایە کە رێکخراوە هەواڵییەکان لە سەرانسەری جیهان خەریکی ململانێن لەگەڵ چۆنیەتی جێگیرکردنی AI.
هاوکات سەرەتای ئەم مانگە رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە کە بی بی سی نیوز بڕیارە AI بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی ناوەڕۆکێکی کەسی زیاتر بە خەڵک بدات.