هاتووچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا سێ رووداوی هاتووچۆی لە کەلار خستەڕوو کە بووەتە هۆی برینداربوونی شەش کەس.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی ئازارـی ٢٠٢٥، هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە سێ رووداوی جیادا کە یەکێکیان لە نێوان ئۆتۆمبێلێک و باسکیل سوارێکدا بووە لە ئێستادا پاسکیل سوارەکە بریندارە و لەدایکبووی ساڵی ٢٠١٤ە.
هەروەها هاتووچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکرد، لە رووداوێکی تری پێکدادان لەنێوان دوو ماتۆڕسکیل لە "شەقامی
سەد ماڵەکە " روویدا بەهۆیەوە لێخوڕی هەردوو ماتۆڕ سکیلەکە برینداربوون کە یەکێکیان
لەدایک بووی ١٩٩٧ و ئەوی دیکە ٢٠٠٦.
هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، لە رووداوی سێیەم لە ترافیک لایتی نزیک مزگەوتی
بوخاری روویدا لەنێوان نیسان سەنی و تۆیۆتا کراون بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون بریندارەکان
شۆفێری هەردوو ئۆتۆمێلەکە و سەرنشینێکی نیسان سەنیەکەیە و بریندارەکان لەدایک بووی١٩٨٥
و ١٩٨٢ و ٢٠٠٦ە.