PM:07:38:23/03/2025
1100 جار خوێندراوەتەوە
دانیشتوانی گوندێکی قەزای شێخان دژی قەرەبوونەوەکردنەوەیان لەلایەن حکومەتی کاربەڕێکەرەوە گردبوونەوە و بەهۆیەوە ئاڵۆزی لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و دانیشتوانی گوندەکە دروست بوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی ئازاری ٢٠٢٥، دانیشتوانی گوندی خودێدەی سەر بە سنووری شارۆچکەی شێخان گردبوونەوە دژی قەرەبوونەکردنەوەیان لەلایەن حکومەتی کاربەڕێکەرەوە سەبارەت بە رێگایەکی سەرەکی گوندەکە.
هاوکات لەکاتی گردبوونەوەکە گرژی و ئاڵۆزی
دروستبوو لە نێوان دانیشتوانی گوندەکە و هیزە ئەمنییەکان.
بەشێک لە دانیشتوانی گوندەکە ئاماژەیان
بەوەکرد، حکومەتی کاربەرێکەر شەش مانگ پێش ئێستا بەڵێنی پێداون کە قەرەبوویان بکاتەوە
بەهۆی دروستکردنی رێگایەک، بەڵام تا ئێستا قەرەبوو نەکراونەتەوە و بەهۆیەوە
گردبوونەتەوە.