سەردێڕ:

ئەکرەم ئیمامئۆغڵو لە پۆستی سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ دوورخرایەوە

PM:05:13:23/03/2025

5132 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، ئەکرەم ئیمامئۆغڵویان لە سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ بە شێوەیەکی کاتی دوورخستووەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی دادگا بە فەرمی بڕیاری دەستگیرکردنی لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە گەندەڵی دەرکرد.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی ئازاری ٢٠٢٥، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو وەک سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ لە کارەکەیان دوورخستووەتەوە.

ئەوەش دوای ئەوەی شەوی رابردوو لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆک شارەوانی گەورەی ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوو، بەیانی ئەمڕۆش دادگا بڕیاریدا ژمارەیەک لەو کەسانەی دەستبەسەر کرابوون ماوەی زیندانییەکەیان درێژبکریتەوە.
سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ لەگەڵ سێ سەرۆک شارەوانی و ژمارەیەک لەبەرپرسانی ئیداری شارەکە بە تۆمەتی یارمەتیدانی رێکخراوێکی تیرۆریستی چەکدار وسێ دۆسیەکەی دیکە دەستگیرکراوە.













گەلەری