سهرۆك وهزیرانی عێراق فەرمانیكرد بەردەوامبوونی پڕۆسەی چاکسازی بۆ هەردوو بانكهكانی رهشید و رافیدهینی كرد، بەشێوەیەک بەشدار بێت لە خێراکردنی پڕۆسەی چاکسازی.
ئەمرۆ یەکشەممە ٢٣ـی ئازاری ٢٠٢٥، نوسینگهی سهرۆك وهزیرانی عێراق بڵاویكردهوه، محەمەد شیاع سودانی بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ئارنست و یۆنگ سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد تایبەت بە بەدواداچوون بۆ رێکارەکانی چاکسازی هەردوو بانکی رافیدین و رەشید، پێداچوونەوە بە قۆناغەکانی کارکردنی چاکسازیی بانکی کرا، کە حکومەت بۆ داڕشتنەوەی و پەرەپێدانی بانکەکانی رافیدەین و رەشید پەسەندی کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکدا تاوتوێی پێداچوونەوەیان کرد بە
پەیڕەوی ناوخۆ بەشێوەیەک لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان و ئامانجەکانی چاکسازی
بانکیدا بگونجێت، جگە لە تاوتوێی کردنی قەرزەکانی هەردوو بانکەکە و میکانیزمەکانی
دانەوەیان، هەروەها ئەو رێوشوێنانەی گیراونەتەبەر بۆ راهێنانی ستافەکەیان.
هاوکات، سودانی فەرمانی کرد بە بەردەوامبوونی
پرۆسەی چاکسازی بۆ هەردوو بانکەکە و داڕشتنی ستراتیجی لەلایەن ئیدارەکانیانەوە،
بەشێوەیەک بەشدار بێت بۆ خێراکردنی پڕۆسەی چاکسازی.
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه، بەدواداچوون
بۆ رێوشوێنەکانی دامەزراندنی بانکی نوێ بەناوی بانکی رافیدهینی یەکەم کرا، کە لە
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە ١٣ـی کانونی دووەم پەسەندکرا، بە دیدێکی
جیاوازەوە کە تەکنەلۆژیای مۆدێرن و ستانداردی نێودەوڵەتی پەیڕەو دەکات و
یارمەتیدەر دەبێت بۆ جێبەجێکردنی ئامانجەکانی حکومەت لەبواری چاکسازی دارای و
بانکیدا، ئەوەش لەرێڕەوی ئابووری و بزوتنەوەی گەشەسەندنی وڵاتدا رەنگدەداتەوە.