سەردێڕ:

بۆچی نابێت زۆر بەهارات لە خواردندا بەکاربهێنرێت؟

AM:12:00:29/03/2025

2476 جار خوێندراوەتەوە

وەك دەزانرێت بەهارات تام و چێژێکی خۆش بە خواردنەکان دەدات، جگە لەوەی چەندین سوودی گرنگی بۆ تەندروستیی هەیە، بە مەرجێك زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانیدا نەکرێت.


ماڵپەڕی "العربیة" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە پێنج زیانی زیادەڕۆییکردن لە بەکارهێنانی بەهاراتدا کردووە کە دەبێت هەمووان بیزانن، بریتین لەمانە:

١. ئەگەری تووشبوون بە هەوکردنی هەناو و گەدە زیاد دەکات.

٢. دەکرێت ببێتە هۆی دروستبوونی برینی گەدە، یاخود خراپبوونی.

٣. کاریگەریی نەرێنی لسەر ژنی دووگیان و کۆرپەکەی دەبێت.

٤. دەکرێت ببێتە هۆی تووشبوون بە هەستیاری لەو کەسانەدا کە هەستیارییان بە هەندێك جۆری بەهاراتەکان هەیە.

٥. هۆکارە بۆ تووشبوون بە هەوکردنی گورچیلە و کۆئەندامی میز.













گەلەری