سەردێڕ:

بەرپرسێکی پارتی: پارتی و یەكێتی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ گەیشتوونەتە خاڵی كۆتایی

PM:03:33:23/03/2025

2400 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێكی پارتی رایگەیاند، پارتی و یەكێتی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ گەیشتوونەتە خاڵی كۆتایی و دەبێتە مژدانەیەكی خۆش بۆ خەڵكی خۆمان بۆ جەژن.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی ئازاری ٢٠٢٥، کرمانج عیزەت، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی بە میدیای پارتی راگەیاند، سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم پارتی و یەکێتی گەیشتوونەتە خاڵی کۆتایی.

ئەو بەرپرسەی پارتی ئاماژەی بەوەشکردووە، پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەبێتە مژدانەیەکی خۆش بۆ خەڵکی خۆمان بۆ جەژن و حکومەتێکی سەرانسەری دەبێت.

باسی لەوەشکرد، حكومەتی ئەمجارە یەك هێزی پێشمەرگە و یەك پەرلەمان و یەك حكومەت و یەك ھەرێمە و بڕیارەكە بەوشێوەیە و ئەوەش دەبێتە سەرەتایی ھێوركردنەوەی ئەو دۆخەی ھەیە.


 













گەلەری