PM:03:17:23/03/2025
3384 جار خوێندراوەتەوە
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند، زۆربەی بابەتەکان لە نێوان پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەت گفتوگۆی لەسەرکراوە و بەم نزیکانە کابینەی دەیەم پێک دەهێندرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی ئازاری ٢٠٢٥، پۆڵا سیروان تاڵەبانی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە لێدوانێکدا بۆ میدیای پارتی رایگەیاند، زۆربەی باباتەکان لە نێوان پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم گفتوگۆی لەسەر کراوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و
یەکێتی زۆر باشە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەم نزیکانە کابینەی دەیەم پێک دەهێنرێت.
باسی
لەوەشکردووە، ئەو دوو کۆبوونەوە گرنگەی پێشتر لە نێوان پارتی و یەکێتی کراوە،
بەرەوپێشچوونی زۆر باشی بەخۆیەوە بینیوە و بە بەردەوامی کۆبوونەوە و لە یەکتر
نزیکبوونەوەی زیاتر لە نێوان یەکێتی و پارتی هەیە.