سەردێڕ:

زانیاری لەسەر دەستپێکردنی دەوامی سبەینێی قوتابخانەکان

PM:02:38:23/03/2025

5460 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندی هەولێر رایگەیاند، سبەینێ دەوامی قوتابخانەکان لە سنووری هەولێر دەستپێدەکاتەوە و تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی دووەمیش تەواودەکرێن.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی ئازاری ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، سبەینێ سێشەممە دەوام لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندی هەولێر دەستپیدەکاتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێی نوسراوی وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان، سبەینێ دەوامی قوتابخانەکان دەستپێدەکاتەوە و رۆژانی ٢٤، ٢٥، ٢٦، ٢٧ـی ئەم مانگە تاقیکردنەوە ماوەکانی نیوەی وەرزی دووەم تەواو دەکرێن.













گەلەری