سەردێڕ:

عێراق؛ چەند کەسێک بە تۆمەتی قاچاخچیەتی نەوت دەستگیرکران

PM:02:08:23/03/2025

828 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی وزەی عێراق رایگەیاند، چوار كەسیان بە تۆمەتی قاچاخچێتی بەرهەمە نەوتییەکان لە شاری كەربەلا دەستگیرکردووە. دەشڵێت، ئەو كەسانە بەپێچەوانەی رێنماییەكانەوە كاریان كردووە و پشكنینیان بۆ بەرهەمەكان نەكردووە.


ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٣ـی ئازاری ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی وزەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بە سەرپەرشتی زافر نەزمی، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی وزەی عێراق، هێزەکانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی هەواڵگری پۆلیسی وزە، توانیان چوار کەس کە تۆمەتبارن بە قاچاغچێتی بەرهەمەكانی نەوت دەستگیربكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ دەستگیركردنی ئەو كەسانەدا، دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلەکانیاندا، هەروەها ئەو كەسانە پشكنینیان نەكردووە بۆ بەرهەمە نەوتیەكان لە كۆگای كەربەلا و بە پێچەوانەی رێكارە یاساییەكانەوە كاریانكردووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، بە پشتبەستن بە یاسای ژمارە ٤١ـی ساڵی ٢٠٠٨ سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی قاچاغچێتی نەوت و وەرگیراوەکانی، ئەو كەسانە دەستبەسەرکراون و دەستیش بەسەر کەلوپەلەکانیاندا گیراوە.













گەلەری