سەردێڕ:

عێراق پلانیان هەیە تاکو ٢٠٢٩ بەرهەمهێنانی نەوت بگەیەنێتە شەش ملیۆن بەرمیلی رۆژانە

PM:01:51:23/03/2025

660 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، پلانیان هەیە تاوەکو ساڵی ٢٠٢٩ بەرهەمهێنانی نەوت بگەیەننە شەش ملیۆن بەرمیلی رۆژانە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی ئازاری ٢٠٢٥، باسم محەممەد خزەیر، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، وەزارەتی نەوت هەوڵ دەدات توانای بەرهەمهێنانی نەوت و غاز لە چوارچێوەی پلانێکی پێنج ساڵەدا زیاد بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجیان ئەوەیە لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٨ بۆ ٢٠٢٩ ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، رۆژانە بگاتە زیاتر لە شەش ملیۆن بەرمیل.

باسی لەوەشکرد، یەکێک لە دیارترین پڕۆژەکانی ئێستای کەرتی دەرهێنان، بریتییە لە پڕۆژەی پەرەپێدانی دەرهێنانی غاز لە کێڵگەی ئارتاوی لە باشوور، لەگەڵ پڕۆژەی پەرەپێدانی چوار کێڵگەکەی نەوت لە کەرکووک، کە رێککەوتنیان لەسەر کردووە، بڕیاریشە لە چەند رۆژی داهاتوودا گرێبەستەکە لەگەڵ کۆمپانیای بریتش پترۆلیۆمی بەریتانی واژۆ بکرێت.













گەلەری