سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی مووچه‌ی مانگی سێ بڵاوكرده‌وه‌

PM:01:00:23/03/2025

3760 جار خوێندراوەتەوە

تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕیکەر رایگەیاند، رێکارەکانی وەرگرتنی تەموویلی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە قۆناغی کۆتایدایە چاوەڕێ دەکرێت لە نزیکترین کاتدا تەموویلی مووچەی مانگی ئازار لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتیان.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی ئازارـی ٢٠٢٥، تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، ماوەی پێنج رۆژە تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەریکەر بەمەبەستی تەواوکردنی رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی ئازار لە شاری بەغدان.

 ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا تیمەکە لەگەڵ فەرمانگەی بودجە و ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەقۆناغی تەواوکردنی رێکارەکانی وەرگرتنی تەموویلی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانن.

هەروەها، سەرجەم رێکارەکان لە قۆناغی کۆتایدایەو چاوەڕێ دەکرێت لە نزیکترین کاتدا تەموویلی مووچەی مانگی ئازار لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتیان.













گەلەری