PM:12:45:23/03/2025
1772 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، وردبینی لە لیستی مووچە لە دوێنێوە تەواوبووە و تەنها واژۆی وەزیری دارایی عێراق ماوە بۆ خەرجکردنی پارەی مووچەی ئەم مانگە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی ئازاری ٢٠٢٥، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێم تەواو بووە و تەنها واژۆی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ماوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر
وەزیری دارایی عێراق واژۆ لەسەر خەرجکردنی پارەی مووچە بکات ئەوا هەر ئەمڕۆ پارەی
مووچەی ئەم مانگە رەوانەی هەرێم دەکرێت.
چاوگەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو بڕە پارەیەی بڕیارە خەرجبکرێت بۆ مانگی سێ کەمترە بەراورد بە مانگی رابردوو.
گۆران عەبدوڵا - بەغدا