رۆژنامهی (ئێل فۆلیۆ)ی ئیتاڵی ئاشكرای كرد كه یهكهمین رۆژنامهی نووسراو له جیهاندا كه به تهواوهتی له رێگهی ژیری دهستكردهوه كاری لهسهر كراوه، چاپ كرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی ئازارـی ٢٠٢٥، رۆژنامەی"ئل فۆلیۆ"ی رۆژانەی ئیتاڵیا، پەردەی لەسەر یەکەم رۆژنامەی چاپکراوی جیهانی لادا، کە بە تەواوی پشتی بە ژیری دەستکرد (AI) بەستووە، بەبێ هیچ بەشدارییەكی هەواڵساز تێیدا.
ئاماژەی
بەوەشکرد، تاقیکردنەوەیەک دەکەن کە ماوەی یەک مانگ بەردەوام دەبێت بۆ دەركردنی
ژمارەیەکی رۆژانەی چوار لاپەڕەیی، کە بە تەواوی پشت بە ژیری دەستکرد دەبەستێت و
بەبێبەرامبەر دابەشدەکرێت.
هەروەها، سیستەمەکانی
ژیری دەستكرد ئەركی نوسینی وتار، دانانی ناونیشان، پوختەكردن ئەنجامدەدەن و
گرنگترین كورتەی وەرگیراوی بابەتەکان هەڵدەبژێرن بەبێ هیچ دەستێوەردانێکی مرۆڤ لەو
رۆژنامە ئەزمونیە، کە لە ژێر ناوی "Il Folio AI" بڵاودەکرێتەوە.
هاوکات، تیمی
سەرنوسەری رۆژنامە ئیتاڵییەکە باسیان لەوەشکرد، ئێمە تەنها پرسیار لە سیستەمی ژیری
دەستكرد دەکەین، دواتر هەموو وەڵامەکان دەخوێنینەوە، ئامانجمان گواستنەوەی
تەکنیکەکانی ژیری دەستكردە لە چوارچێوەیەکی تیۆریەوە بۆ بەکارهێنانی پراکتیکی لە
جیهانی رۆژنامەگەریدا.