PM:05:24:22/03/2025
1268 جار خوێندراوەتەوە
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند، یەکێتی مەبەستیەتی لەگەڵ پارتی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم لە زووترین کاتدا پێکبێهێنن.
ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی ئازاری ٢٠٢٥، زیاد جەبار، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بە میدیای حزبەکەی راگەیاند، ئەوان وەک یەکێتی مەبەستیانە لەگەڵ پارتی حکومەت زوو پێکبهێنن، ئەوەشیان بەلاوە گرنگە رێڕەوی حوکمڕانی بە شێوەیەک راستبکرێتەوە کە حکومەت ببێتە حکومەتی خەڵك و لە خزمەتی خەڵکدا بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، کابینەی نۆی حکومەت گلەیی و
گازندەی زۆری خەڵكی بەدوای خۆیدا هێنا، بە شێوەیەک کە خەڵك وایلێهاتبوو بە حکومەتی
خۆی نەدەزانی، بۆیە مەبەستیانە، بۆیە لە کابینەی داهاتوودا دەیانەوێت هەموومان
بەیەکەوە خزمەتی هەموو ناوچەکانی کوردستان بکەن.