سەردێڕ:

فەتح: داوا لە حەماس دەكەین دەستبەرداری دەسەڵات ببێت لە غەززە

PM:04:50:22/03/2025

1780 جار خوێندراوەتەوە

بزووتنەوەی رزگاریخوازی فەڵەستینی ناسراو بە فەتح، داوا لە بزووتنەوەی حەماس دەکات لەپێناو پارێزگارییکردن لەمانەوەی فەڵەستینییەکان لە غەززە، لە دەسەڵاتی سیاسی ئەو ناوچەیە دووربکەوێتەوە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی ئازاری ٢٠٢٥، مونزیر حایک، وتەبێژی بزووتنەوەی فەتح لە کەرتى غەززە رایگەیاند، جەنگی ئێستای ئیسرائیل بۆ کۆتاییهێنانە بە بوون و مانەوەی فەڵەستینییەکان لەغەززە، لەبەرئەوە پێویستە حەماس لە گۆڕەپانى سیاسی و حکومەتی غەززە دووربکەوێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە حەماس بڕیاری ئازایانە لەبارەی غەززە و ژن و منداڵی ئەو کەرتە گرنگەی فەڵەستینەوە بدات و میهرەبانیی پیشانبدات.

وتەبێژی بزوتنەوەکە جەختیشیکردەوە، رۆژانی سەخت چاوەڕوانى دانیشتووانی غەززە دەکات و بۆئەوەش پێویستە حەماس بڕیاری بوێرانە بدات.

بززوتنەوەی فەتح لەکۆتایی ساڵانی پەنجاکانی سەدەی رابردوو بەسەرۆکایەتی یاسر عەرەفات، سەرۆکی پێشووتری دەسەڵاتی فەڵەستین و خەلیل وەزیر، ناسراو بە ئەبو جیهاد دامەزرێندرا و لەساڵانی هەشتاکاندا پشتیوانیی چارەسەری دوو دەوڵەتی بۆ کێشەی فەڵەستین کرد و سەرکردەکانیشی کەسانی دیاری پرۆسەی ئاشتی ئۆسلۆ بوون لە ساڵى ١٩٩٣، کە دەسەڵاتی فەڵەستینییان دروستکرد.













گەلەری