سەردێڕ:

محەمەدی حاجی مەحمود: لە چەند رۆژی داهاتوودا حکومەت و پەرلەمانی کوردستان دەستبەکاردەبن

PM:02:34:22/03/2025

3832 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا حکومەت و پەرلەمانی کوردستانیش دەستبەکاردەبن.


ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی ئازارـی ٢٠٢٥، محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بۆ میدیای حزبەکەی ئاماژەی بەوەکردووە، لە ماوەیەکی کەمدا حکومەت و پەرلەمانی کوردستانیش دەستبەکاردەبن.

باسی لەوەشکرد، هیوادارە پەلە بکرێت لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی پەرلەمان و بە خێرایی دەستەی سەرۆکایەتییەکان هەڵببژێردرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوو تارق جەوهەر، راوێژکاری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بەمنزیکانە یەکەم دانیشتنی هەڵپەسێردراو و كراوەی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت، لەگەڵ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی و دواتر دەستپێکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم و کەسایەتیەك بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو لە هەرێمی کوردستان رادەسپێردرێت.













گەلەری