نزیکەى دوو ساڵە هەناردەى نەوتى هەرێم بە بۆرى راگیراوە، ئەمریکاش بۆ سەقامگیرکردنى بازاری وزە و کۆتاییهێنان بە فرۆشتنى نەوت بە قاچاخ لە رێگەى وڵاتانى دراوسێوە فشار لە عێراق و هەرێم دەکات هەناردەى نەوتەکە بە بۆرى دەستپێبکەنەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی ئازارـی ٢٠٢٥، دوو رۆژی دیکە، دوو ساڵە بۆری نەوتی هەرێم قەترەیەک نەوتی پێدا نەڕۆیشتووە، ئەوەش دوای ئەوەی عێراق لە رێگای دادگای پاریسەوە ٢٥ـی ئازارـی ساڵی ٢٠٢٣ فرۆشتنی نەوتی هەرێمی راگرت، حکومەتی هەرێم ئەوکات کە ماوەی ٩ ساڵ بوو نەوتی دەفرۆشت رووبەڕووی زۆرترین رەخنە و ناڕەزایی بووەتەوە هەم لە ئاستی ناوخۆ وهەم لە ئاستی دەرەوە.
هەروەها، لە ئاستی
دەرەوە نەیتوانی قەناعەت بە عێراق بکات کە مافی فرۆشتنی نەوتی هەیە، چونکە لەئاستی
ناوخۆش پارەی نەوت هەر لە تاریکیدابوو، گرێبەستەکانی نەوت ، ئەوکات و ئێستاشێ
لەگەڵدابێت نەزانرا چۆن کراون، داهاتەکەشی بەهەمان شێوە کەس نەیدەزانی چی بەسەر
دەهات.
دواتریش بەرپرسە باڵاکەی
ئەمریکا رۆژی هەینی هەمان پەیامی بە بەرپرسانی هەرێم گەیاند، واڵتز بە تەلەفۆن
پەیامەکەی بە مەسرور بارزانی وت، کە ئەمریکا دەیەوێت هەناردەی نەوتی هەرێم بەزویی
دەستپێبکاتەوە.
فشارەکانی ئەمریکا
هاوکاتی بەغدا بۆ سەر حکومەتی کاربەڕێکەریشە، هۆکارەکەشی ئەوەیە نەوتی هەرێم بە
قاچاخ دەفرۆشرێت لە هەرێم و کۆمپانیاکانی پارتی ویەکێتی کە سەروو ٤٠٠ هەزار
بەرمیلی رۆژانەیە، ئەمەش کاریگەری لەسەر بازاڕی وزە و نەوتی جیهانی
دروستکردووە، چونکە پرسی وزە بەلای ئەمریکاوە پرسێکی ستراتیژییە و دەبێت بازاڕی
وزە و نەوت سەقامگیر بێت بەڵام فرۆشتنی نەوتی قاچاخ لە هەرێم بۆ وڵاتانی دراوسێ
سەرئێشەی هەم بۆ عێراق و هەم بۆئۆپیکیش دروستکردووە.
جگە لەوەی فرۆشتنی نەوتی
هەرێم بە قاچاخ کە داهاتەکەی ناچێتەوە خەزێنەی حکومەت تا هاوڵاتیانی هەرێم سوودی
لێوەرگرن و باشترین پاساوی داوەتە دەست بەغدا کە هەر کات بیەوێت حەق و حسابی
دارایی لەگەڵ هەرێم بکات ئەوا گرفت بۆ شایستە داراییەکانی هاوڵاتیان و موچەخۆرانی
هەرێم دروست دەکات.
ئێستا حکومەتی
کاربەڕێکەر ملیارێک دۆلار قەرزاری کۆمپانیاکانی نەوتە و نایداتەوە، کۆمپانیاکانیش
داوای خەرجکردنی لە عێراق دەکەن، ئەمەش ئاستەنگی بەردەم هەناردەکردنەوەی
نەوتەکەیە، حکومەتی کاربەڕێکەر دەیەوێت گرفت بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم دروست بکات و
ئێستا دەڵێت ناتوانێت رۆژانە ٤٠٠ هەزار بەمیل رادەستبکات وداوایکردووە ١١٥ هەزار
بەرمیلی بدرێت بە خۆی تا لەناوخۆدا بدرێتە پاڵاوگەکانی و بیفرۆشێت لەکاتێکدا
لەونەوتەش خەڵك لێی سودمەند نابێت و داهات و پارەکەی دەچێتەوە بۆ هەردوو بنەماڵە
دەسەڵاتدارەکەی هەرێم.
ئەمەش لەکاتێکدایە، هەفتەی
پێشوو مایکڵ والتز راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەی
لەگەڵ سودانی کرد و جەختی لە گرنگی چارەسەرکردنی گرفتەکانی هەناردەی نەوتی هەرێم
کردبووەوە.