AM:11:12:22/03/2025
2700 جار خوێندراوەتەوە
بەرپرسێک لە وەزارەتى دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، چاوەروان دەکرێت رۆژى دووشەممە خەرجکردنى مووچەى مووچەخۆرانى عێراق کۆتایی بێت و دواتر ئەگەر لیستى مووچەى هەرێمیش کێشەى نەبێت پارەی مووچەی هەرێمیش بنێردرێت.
ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی ئازارـی ٢٠٢٥، هاوکات پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوە کرد، هەرچەندە سبەی پشووی فەرمییە، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق بەردەوامن لە وردبینی لیستی مووچەی هەرێم.
ئەوەشی خستەڕوو، چاوەروان دەکرێت تا رۆژى یەکشەممە
وردبینیەکە کۆتایی بێت و کۆنوسى دەرئەنجامەکەى ئاراستەى وەزیرى دارایی بکرێت، ئەو
کات بریاری خەرجکردنەکەى دەدرێت، یان لەلایەن وەزیری داراییەوە یان لەلایەن سەرۆک
وەزیرانەوە.