سەردێڕ:

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ چۆن دەبێت؟

AM:10:02:22/03/2025

1468 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەگەری بارینى نمە باران هەیە بە تایبەتى لە ناوچە شاخاویەکانى باکورى هەرێم، وەبوونى بەفرێکى کەم لە ناوچە شاخاوییەکان.


ئەمڕۆ هەینی ٢٢ـی ئازارـی ٢٠٢٥، کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوە کردووە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

هاوکات سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ ئەوە خراوەتەڕوو، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبونی هەندێ پەڵە هەور و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزتر دەبنەوە بە رێژەى ( ١-٢ ) پلەى سیلیزى لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ١٩  پلەی سیلیزی

سلێمانی : ١٧ پلەی سیلیزی

دهۆک : ١٧  پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٢٢ پلەی سیلیزی 

زاخۆ  : ١٨ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ١٦ پلەی سیلیزی

سۆران : ١٥ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٧ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٢٢ پلەی سیلیزی

 













گەلەری