PM:11:21:21/03/2025
13440 جار خوێندراوەتەوە
میدیاکانی تورکیا رایانگەیاند، لە ئەستەنبوڵ لەلایەن دوو کەسەوە کە بە ماتۆڕسکیلەوە هاتبوون، بە چەکی کڵاشینکۆفەوە هێرشیان کردەسەر کونسوڵخانەی عێراق و هەشت فیشەک بەر بینای کونوسوڵخانەکە کەوت.
ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، میدیاکانی تورکیا رایانگەیاند، لە ئەستەنبوڵ دوو کەس بە ماتۆڕسکیلەوە بە چەکی کڵاشینکۆف هێرشیان کردەسەر کونسوڵخانەی عێراق.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە رووداوەکەدا هەشت فیشەک بەر باڵەخانەی کونسوڵخانەکە کەوتووە، بەڵام هیچ کەسێک بریندار نەبووە.
هەروەها، دوای رووداوەکە کونسوڵی گشتی عێراق و نوێنەرانی کونسوڵخانەکە گەیشتنە شوێنەکە تا وردەکاری رووداوەکە بزانن.
هاوکات، له
كۆتاییدا وهزارهتی دهرهوهی عێراق، داوای له دهسهڵاتدارانی توركیا كردووه
بهپهله لێكۆڵینهوهی ورد له رووداوهكه بكهن و دهستدرێژیكاران رووبهڕووی
یاسا بكهنهوه.