PM:02:19:21/03/2025
1476 جار خوێندراوەتەوە
ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی ئامه‌د له پاركی نه‌ورۆز ده‌ستیپێكردووە، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌یان هه‌زار كه‌س بۆ به‌شداریی كردن له نه‌ورۆزی ئامه‌دی ئه‌مساڵ به‌ره‌و گۆڕه‌پانی ئاهه‌نگه‌كان به‌رێكه‌وتوون.
ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی ئازاری ٢٠٢٥، له چوارچێوه‌ی مه‌راسیمه‌كانی تایبه‌ت به نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی كوردی، له شاری ئامه‌د نه‌ورۆز به‌جۆش و خرۆشیكی زۆره‌وه به‌رێوه‌ده‌چێت و له به‌ره‌به‌یانه‌وه هاوڵاتیان به جلوبه‌رگی کوردییەوە روو له گۆڕه‌پانه‌كه ده‌كه‌ن.
هاوکات، سه‌كۆیه‌كی
گه‌وره له ناو پاركی نه‌ورۆز له‌ناوچه‌ی باگلاری ئاماده‌كراوە و رازێندراوه‌ته‌وه
و چه‌ندین وێنه و دروشم هه‌ڵواسروان، هه‌روه‌ها له شوێنێكی جیاوازدا پلاتفۆرمێك
بۆ سه‌دان كه‌س كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه بانگهێشت كراون ئاماده‌كراوه.
به‌شداربووانی
جه‌ژنی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵی ئامه‌د به زۆری له ژنان و گه‌نجان پێكدێن، به‌شێكی
زۆری هاوڵاتیان به جلوبه‌رگی كوردییه‌وه به‌ره‌و پیرۆزباییه‌كه ده‌ڕۆن، سه‌رجه‌م
ئه‌و رێگایانه‌ی به‌ره و گۆڕه‌پانی نه‌ورۆز ده‌ڕۆن جۆشێكی زۆر هه‌یه و له زۆربه‌ی
شه‌قام و كۆڵانه‌كانی ئامه‌د هاوڵاتیان به ده‌هۆڵ و زوڕنا ئاهه‌نگ ده‌گێرن.
هاوڵاتیان له شه‌ش ده‌روازه‌وه ده‌چنه گۆڕه‌پانی نه‌ورۆز و له هه‌ر
ده‌رگایه‌كدا به هه‌زاران كه‌س له ریزدا وه‌ستاون و به گۆرانی كوردی ئاهه‌نگ ده‌گێڕن.
بۆ نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ له ئامه‌د، خه‌ڵكێكی زۆر له چه‌ندین وڵات و
ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانه‌وه بانگهێشت كران، سه‌دان سیاسه‌تمه‌دار، نوێنه‌ری
ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، رۆژنامه‌نووس كه‌سایه‌تی دیكه بانگهێشتی
كراون.