PM:01:05:21/03/2025
2020 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە كورد كرد و سەرسامی خۆشی بۆ خۆڕاگری و بەهێزی گەلی كورد نیشاندا.
گيدۆن ساعر، وەزيری دەرەوەی ئيسرائيل لە پۆستێکيدا لە تۆڕی کۆمەڵايەتی ئێکس بڵاويکردووەتەوە، "لەم نەورۆزەدا، گەرمترین سڵاوی خۆمان دەنێرین، نەورۆز نیشانەی سەرکەوتنی رووناکیيە بەسەر تاریکیدا، نوێبوونەوەی بەهار و ئومێدە".
هەروەها بە تایبەت پیرۆزبایی لە گەلی كورد كردووە و ئاماژەی بەوەكردووە،
نەورۆز هێمایە بۆ سەركەوتنی رووناكی بەسەر تاریكیدا، نوێبوونەوەی بەهار و رۆحی
ئومێدە.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل باسی لەوەشكردووە، ئیسرائیل سەرسامە بە خۆڕاگری و
بەهێزی گەلی كورد و پابەندبوونی بە پاراستنی ناسنامە و نەریتەكانی، ئیلهامبەخشە.