سەردێڕ:

کەشوهەوای ئەمڕۆ چۆن دەبێت؟

AM:11:49:21/03/2025

5620 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ لە ناوچەکانی باکور و رۆژهەڵاتی هەرێم نمەباران ببارێت. دەشڵێت، لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان ئەگەری کەمێک بەفربارین هەیە.


ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوە کردووە، ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و گەرمیان نمەباران دەبارێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكانی باكور و رۆژهەلاتی هەرێم ئەگەری كەمێك بەفربارین هەیە.

هاوکات سەبارەت بە کەشی سبەینێ کەشناسی باسی لەوە کردووە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە سنوری پارێزگای دهۆكیش كەمێك نمەباران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكانی باكور ئەگەری كەمێك بەفر بارین هەیە .













گەلەری