سەردێڕ:

ترەمپ بڕیاری داخستنی وەزارەتی پەروەردەی وڵاتەکەی واژۆکرد

AM:09:14:21/03/2025

7276 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا واژۆی لەسەر داخستنی وەزارەتی پەروەردەی وڵاتەکەی کرد بەڵام تا ئێستا کۆنگرێس پەسەندی نەکردووە. ترەمپ دەشڵێت، دەبێت هەر ویلایەتێک پەروەردەی تایبەت بە خۆی هەبێت.


ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، ترەمپ پێش واژۆکردنی بڕیاری داخستی وەزارەتی پەروەردەی وڵاتەکەی ئاماژەی بەوە کرد، ئەمریکا لە هەر وڵاتێکی دیکە زیاتر پارە لە خوێندکارەکانی وەردەگرێت، کەچی لە رووی ئەنجامەکانی خوێندکاران و سەرکەوتنیانەوە، لە ریزبەندی دواوەی وڵاتانی پێشکەوتوون.

ئەوەشی خستەڕوو، یەکێک لە هۆکارەکانی داخستنی وەزارەتەکە ئەوەیە کە داهاتی ساڵانەی زیاتر لە ترلیۆنێک و ٥٠٠ ملیار دۆلارە، بەڵام هێشتا خزمەت بە خوێندکاران ناکات و دۆخی پەروەردە و خوێندکاران لەوپەڕی خراپیدایە.

باسی لەوەشکرد، داخستنی وەزارەتی پەروەردە دەرفەت بە منداڵان و خێزانەکانیان دەدات کە لە سیستەمێک رزگارییان بێت کە شکستی هێناوە.

هاوکات لە بەرامبەریشدا، بڕیارەکەی ترەمپ ناڕەزایەتی دیموکراتەکانی لێ کەوتووەتەوە و دەشڵێن، بەپێی دەستوور ترەمپ ناتوانێت بڕیاری لەو شێوەیە بدات.

 













گەلەری