لەپێناو فراوانکردنی پڕۆژە کشتوکڵییەکان و پاڵپشتیکردنی کەرتی کشتوکاڵ، یەک ملیۆن نەمام لە عێراق دەچێندرێت.
ئەمڕۆ هەینی ٢٨ـی ئازاری ٢٠٢٥، وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی پڕۆژەی سەوزکردن و گرنگیدانی زیاتر بە کەرتی کشتوکاڵ و سەوزایی، ٥٤ هەزار نەمام لە ناوچەکانی عێراقدا چێندران.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەمزووانە ژمارەی ئەو
نەمامانەی دەچێندرێن، دەگەیەندرێنە یەک ملیۆن نەمام و دارخورما و رێژەکەی زیاتر
دەکرێت، هەروەها لە رێگای سیستەمێكی ئاودێرییەوە چاودێری دەکرێن.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئێستادا کار لەسەر
دابینکردنی چەند پارچە زەوییەک دەکرێت بە رووبەری ١٧٠ هەزار مەتر سێجا بۆ
پاڵپشتیکردن لە پڕۆژە کشتوکاڵییەکان، لەگەڵ دابینکردنی ٢١٩ بیری ئاو بەبێ
بەرامبەر، ئامانجیشیان فراوانکردنی رووبەری سەوزایی و گەشەپێدانی کەرتەکەیە لە
عێراقدا.