سەردێڕ:

یەکگرتوو: هیوادارین نەورۆز ببێتە هەوێنی چارەسەرکردنی قەیرانەکان و سەرەتای خێر بۆ گەل و نیشتیمان

PM:05:30:20/03/2025

940 جار خوێندراوەتەوە

مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هیوادارن نەورۆز ببێتە هەوێنی چارەسەرکردنی قەیرانەکان و سەرەتای خێر بۆ گەل و نیشتیمان.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی ئازاری ٢٠٢٥، مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامی بڵاویکردەوە، بە بۆنەی یادەکانی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی و بەهار، پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان دەکەین و هیوادارین ببێتە هەوێنی چارەسەرکردنی قەیرانەکان و سەرەتای خێر بۆ گەل و نیشتمانمان.

زئاماژەیان بەوەشکردووە، هەر چەندە لە ئێستادا خەڵکی کوردستان لە دۆخێکی خراپی گوزەراندان و بەداخەوە دەسەڵاتدارانی هەرێمیش بێباکن لە چارەسەری قەیرانەکان و نەدانی مووچەی فەرمانبەران و بێنازکردنی خانەنشینان و فەرامۆشکردنی هاوڵاتیان.













گەلەری